بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ڕێوڕەسمی یەکڕۆژەی " شەری ئەنگوستەکانی فەرماندەکانی ناوچەی ڕۆژاوا " بە بەشداریی فەرماندە و سەرۆکی ئیدارەی عەقیدەتی سیاسی هێزی زەوینی ئەرتەش ی کۆماری ئیسلامی ئێران دووشەممە ۲٨ی پووشپەڕ لە کرماشان بەڕێوە چوو.
ئەمیر سەرتیپ" ئەحمەد ڕەزا پووردەستان" فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش لە ئەم ڕێوڕەسمەدا بە گرینگ ژماردنی ئەم جۆرە ڕێوڕەسمانە بۆ فەرماندەکان، وتی : هێزی زەوینی ئەرتەش لەوپهڕی ئامادهیی ڕەزمیدایە و ئەم ئاماده بوونە دەسکەوتی هەوڵ و تێکۆشانی بی ووچانی ئەندامانی ئەم هێزەیە.
فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێنانەئارای ئەوەی کە ئێستا دۆخی ناوچەکە هەستیارە، ئاشکرای کرد: هێزی زەوینی ئەرتەش ڕووداوەکانی ناوچەکە و هەروەها جم وجوڵەکانی دوژمن دەبینێ و لەبەرامبەر هەر جۆرە هەڕهشەیێکدا بەرنامەی هەیە، فەرماندەکان ئەبێ ئەزموونی بەنرخیان کە لە ماوەی خزمەتدا بەدەست هێناوە بخهنه بهردهست و گرینگی به پهروهرده بدهن ، هەر بەو جۆرە هێزی زەوینی ئەرتەش یش دەبێ لە لووتکەی ئامادەیی ڕەزمیدا بێ.